عیراقی

سه‌رژمێرى دانیشتوانى عیراق و هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رژمێرى دانیشتوانى عیراق و هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماده‌یی خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتیی دانیشتوانی عیراق به‌ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە رایگەیاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە 27ى شوباتى 2024 رایگەیاند، ئه‌وان ئامادەن لە رۆژی 20ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەرژمێری ئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە 300 ملیار دیناره‌، به‌ڵام ئێستا 100 ملیار دینار تەرخانکراوە و ئه‌و بڕه‌ش كه‌مه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت وتیشى، سەرژمێرییەکی گشتگیر دەكه‌ن كه‌ ژمارەی تەواوی دانیشتوانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌.

ئاشكراشى كرد، سەرژمێرییەکە کەرکوک و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

كۆتا سەرژمێرى کە لە عیراق ئەنجام درا لە ساڵی 1997 بووە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵیشدا سەرژمێری بکرێت.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان