کوردستانی

بەهۆی ئاگرەکەی ئەمشەوی هه‌ولێر 20 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ئاگرەکەی ئەمشەوی هه‌ولێر 20 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون

مه‌ودا میدیا-

بەهۆی ئاگرەکەی ئەمشەوی بازاڕی لەنگەوە، 20 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون و پارێزگاری هەولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هۆکاره‌كه‌ى نازانرێت، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەین.


له‌باره‌ى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌فرۆشانى هه‌ولێره‌وه‌، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوه‌ 20 کە ره‌وانه‌ى نەخۆشخانە كراون و بەشێکی زۆری ئەوكه‌سانه‌ش کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانین و دۆخی تەندروستیی سه‌رجه‌میان جێگیرە.

وتیشى، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ژمارەیەکی زۆری دووکان بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەرو زیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن.

ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌شكرد، سەرجەم تیمەکانیان لەناو بازاڕی لەنگە دەمێننەوە و تا به‌ته‌واوى ئاگره‌كه‌ کۆنترۆڵ نه‌كه‌ن، بازاڕەکە بەجێ ناهێڵن.

ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه‌ 27ى شوبات، ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاریش نییه‌ ئه‌و بازاڕه‌ ئاگر ده‌گرێت و دوكانداران توشى زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆر ده‌بن.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان