عیراقی

گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى: ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق كۆتایی هاتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى: ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق كۆتایی هاتووه‌

مه‌ودا میدیا-

گۆڤارێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى له‌راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه‌ كۆتایی به‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق هاتووه‌.

گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه‌ "دوای تێپەڕینی 20 ساڵ لە داگیرکاری ئەمه‌ریکا لە عیراق، کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن لە بیری باشترین رێگا بێت بۆ کەمکردنەوەی بوونی سەربازانی ئەمه‌ریکا لە عیراق".

ئەو گۆڤارە ئەمه‌ریکییە ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌ "له‌باره‌ى دۆخی سەربازانی ئەمه‌ریکا لە عیراق به‌هۆى هێرشەکانی ئەم دواییە پێویسته‌ واشنتۆن لەسەر بوونی خۆی لە عیراق ئاوڕدانەوەی هەبێت".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "عیراق دەتوانێت بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەی جدی بکات و بە تەنیا رووبه‌ڕووى هەڕەشەی داعش بێته‌وه‌ بۆیه‌ بونى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق قه‌بوڵكراو نییه‌".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال