عیراقی

هه‌په‌گه‌ هۆشدارى ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌په‌گه‌ هۆشدارى ده‌دات

مه‌ودا میدیا-


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ناوسراو به‌ هەپەگە ده‌ڵێت، هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌هه‌ندێ بیانوو هێنراونه‌ته‌ سنوره‌كه‌ و هۆشدارییان پێده‌ده‌ن.

 لە راگەیەندراوێكى ئه‌و ناوه‌نده‌ هاتووه‌ "لەم رۆژانەی دواییدا هێزەکانی عیراق بەناوی هێزی سنوور هێنراونەتە هەندێک گۆڕەپانی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەرێمەکانی پاراساتنی میدیا کە شەڕکردن تێیاندا قورسە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەو جێگایانەی کە هێزە عیراقییەکان هەوڵی پێگەیشتنی دەدەن، چەندین کیلۆمەتر دوورن لە سنووری فەرمی دەوڵەتی عیراق و تورکیا و لە ناو باشووری کوردستاندان، لە ئێستادا شەڕێکی قورس روودەدات لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک".

هه‌روه‌ها "ئێمە لە دژی هێزی عیراقی نین کە بۆ پارستنی سنوور بن، بەڵام ئەو جێگایەی کە بۆی هاتوون هێڵی سنووری نییە، بۆیە لەو جموجووڵانە تێدەگەین کە هەندێک هێز خەریکی یاریکردنن، باشتر دەبێت کە هێزەکانی عیراق ئەم راستییە بزانن و ئاگاداری شەڕ بن لەو گۆڕەپانانەدا و بەپێی ئەوە بجووڵێنەوە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال