کوردستانی

كۆڵبه‌رێك كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێك كوژرا

مه‌ودا میدیا-


شه‌وى رابردوو، کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر فەرەجی، خەڵکی گوندی دەورەقەڵاى سەر بە سەقز، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئیران لە سنووری بانە کوژرا.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "ناوبراو تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە، هێزە ئه‌منییه‌كانى سه‌ر سنور له‌ ئیران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر تەقەی راستەوخۆ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تەرمی ئەو کۆڵبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کرا و هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".

ساڵانه‌ به‌هۆى ته‌قه‌كردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران له‌ سه‌ر سنور به‌ سه‌دان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و هه‌ندێكیشیان به‌هۆى ره‌قبوونه‌وه‌ و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان