کوردستانی

كه‌سێك له‌سه‌رما ره‌قبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سێك له‌سه‌رما ره‌قبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، ته‌رمى كه‌سێكیان له‌ نزیك مزگه‌وتى ناهیله‌ خاتوون دۆزیوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند "تەرمێكی‌ نەناسراو لەرەگەزی‌ نێر كەتەمەنی‌ نزیكەی‌ (45 بۆ 50 ) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی‌ ناهیلە خاتون لەشەقامی شەست مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی‌ لەدەستدابێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی‌ كوشتنی‌ پێوەدیارنیە و هیچ ناسنامەیەكیشی‌ پێنەبووە".

لەئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی‌ دادی‌ سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری‌ هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی‌ بكات بە بنكەی‌ پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن .

پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ شه‌وى رابردوو به‌هۆى سه‌رماوه‌و نه‌بوونى شوێنى مانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ره‌قبوبێته‌وه‌.





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان