کوردستانی
سەرجەم یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێم تاپۆ دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ڕێکاری تازە بۆ تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەردەچێت و ھەفتەی داھاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە ئەو خەڵکەی ئەو یەکانە دەکڕن تاپۆی خۆیان ھەبێت و چیتر گرێبەست نەبێت .
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەمەبەستی تاپۆكردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەسەر خاوەنەکانیان، ماوەی دوو ساڵە لیژنەی ھاوبەشی وەبەرھێنان و شارەوانی و تاپۆ لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون و کار دەکەن كە کاری زۆر باش ئەنجامدراوە و مانگانە چەند ھەزار یەکەیەک تاپۆ دەکرێن.
وتیشی، ئامانجامان ئەوەیە ئەو خەڵکەی ئەو یەکانە دەکڕن تاپۆی خۆیان ھەبێت، بۆ ئەوەی چیتر گرێبەست نەبێت و ببێتە تاپۆ و بکەوێتە سەر ناوی خۆیان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ھەر پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانیش 60%ی تەواوکرابێت ئەوانیش تاپۆ دەکرێن بۆ ئەوەی نەتوانرێت لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کڕین و فرۆشتنی پێبکرێت.
پ ح ع