کوردستانی
سلێمانی: دەستدەكرێت بە دەركردنی كارتی بانكی بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەك لە سلێمانی باس لە ئەنجامدانی دەركردنی ماستەر كارد بۆ فەرمانبەران دەكات و رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە دوێنێوە دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی (فۆرم)ی تایبەت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بانکە حکومییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوبات، سەرچاوەیەک بۆ بەغداد ئەلیەوم ئاشكرای كردووە، لە سلێمانی ژمارەیەک لە فەرمانگە حکومییەکان وەك تەندروستی و ڕۆشنبیری و کارەبا، ڕێکارەکانی دەرکردنی ماستەرکارد بۆ فەرمانبەرەکانیان دەستپێکردووە.
راشیگەیاندووە، هەریەكە لەو بەڕێوەبەرایەتیانە لە دوێنێوە دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی (فۆرم)ی تایبەت بۆ دەستپێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ بانکە حکومییەکان بۆ دەرکردنی ماستەرکارد و جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەمەش دوای بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای فیدراڵی دێت، كە بڕیاریدا بە جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانكەفیدراڵیەكان.
پ ح ع