کوردستانی

شاره‌وانیی سلێمانی لە بەرژەوەندی خەڵكی هەژار بڕیاری گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانیی سلێمانی لە بەرژەوەندی خەڵكی هەژار بڕیاری گرنگ دەدات
  مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی، له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به‌ درووستكردنی بینای نیشته‌جێبون دوو بڕیار دەردەكات و بریارەكانیش بە‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ دەزانێت بۆ هاوڵاتییانی شاره‌كه‌ بەتایبەت له‌ چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند. 

شاره‌وانی سلێمانی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا، ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی دوو بڕیار بوو له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌. 

دەقی دوو بڕیارەكە

یه‌كه‌م:
ڕێگه‌پێدانی كاتیی بۆ درووستكردنی بینای نیشته‌جێی بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ ژماره‌ (2620) له‌  21-6-2021 ده‌یانگرێته‌وه‌، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی پێده‌رچووه‌، به‌ ژماره‌ (125) له‌ 10-7-2023 به‌پێی مادده‌ی (31) له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كان، به‌ ژماره‌ 6ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو، كه‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان كرد، كه‌ له‌ (12) خاڵ پێكهاتبوو.

دووه‌م:
ڕێگه‌ی پێدانی كاتیی بۆ درووستكردنی بینای نیشته‌جێی، بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ ژماره‌ (6024) له‌ 14-11-2018 تایبه‌ت به‌ پێدانی زه‌وی به‌ كۆمه‌ڵێك  هاوڵاتی گوندی كانی به‌ردینه‌، وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ژماره‌ (38) له‌ 30-1-2020 كه‌ نه‌خشه‌ی جیاكراوه‌ی پارچه‌ زه‌وییه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی كرد، كه‌ له‌ (10) خاڵ پێكهاتبوو، فۆڕمی ڕێگه‌پێدانی كاتیی نیشته‌چێبون; ته‌نها بۆ ئه‌و ناوانه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌موو ڕێكاره‌ یاسایی و بابه‌تی سوودمه‌ندبوون و سوودمه‌ند نه‌بوونیان ته‌واو كردووه‌.

لەراگەیەندراوەكەی شارەوانیى سلێمانی هاتووە، ئه‌م دوو بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان له‌ چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند، دواتر به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌ن تیشكیان خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و داواكاریی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك، كه‌ به‌شێكیان به‌ ئاماده‌بوونی هاوڵاتییان و وه‌به‌رهێنه‌ران بو، دوای تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانیان بڕیاری پێویستیان، له‌ باره‌وه‌درا به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان