کوردستانی
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی زۆر نهێنی و راستی له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی "زۆر نهێنی و راستی" ئاشكراكردووه له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێدانی زانیاری و به‌ڵگه‌ی داهات و خه‌رجیه‌كان و ده‌ئاشكرای دەكات، پارێزه‌ری حكومه‌تی عیراق توندترین یاداشت ده‌دات به‌دادگای فیدڕاڵی تاوه‌كو قه‌ناعه‌ت به‌دادگای فیدڕاڵی بكات و موچه به‌جیا له‌پشكی هه‌رێم نه‌دات، بەڵام دادگاكه پێدانی مووچه جیا ده‌كاته‌وه له پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم و كێشه‌ی سیاسی و بڕیار ده‌دات به‌پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌جێگیركردنی له‌بانكه حكومیه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه".
سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگەیاندووە، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی زۆر نهێنی و ڕاستی ئاشكرا كردووه، له‌هه‌موو بڕیاره‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم به‌وشه‌یه‌كیش نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه كه بۆچی پابه‌ند نه‌بووه به‌پێدانی زانیاری و به‌ڵگه‌ی داهات و خه‌رجی و وه‌ڵامی تێبینیه‌كانی چاودێری دارایی له‌سه‌ر لیستی موچه نه‌داوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و چاودێری دارایش سه‌لماندوویانه، هه‌رێم پابه‌ند نیه و داوایان له دادگا كردووه ئه‌وان به‌رپرسیار نین له پێدانی راسته‌وخۆی موچه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، پێدانی موچه جیا ده‌كاته‌وه له پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێم و كێشه‌ی سیاسی و بڕیار ده‌دات به‌پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌جێگیركردنی له‌بانكه حكومیه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه.
ئاماژە بەوەش دەكات، له‌ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ژماره (224 و موحدتها 269/ اتحادیه/ 2023)دا زۆر بابه‌تی گرنگی تێدایه له‌سه‌ر پابه‌ند بوون و پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم و لیستی موچه و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان، نوێنه‌ری دیوانی چاودێری دارایی عیراق له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه كه له‌یاسای بودجه‌دا له‌سه‌ری دانراون وئه‌و به‌ڵگه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه، تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌ڵگه‌و زانیاری هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌ته‌واوی كێڵگه‌كانه‌وه پێیان نه‌داوه تاوه‌كو ووردبینی بكرێت و په‌سه‌ندی بكه‌ن".
سۆران عومەر نوسیوشێتی، له وه‌ڵامه‌كه‌ی نوێنه‌ری دیوانی چاودێری دارایی عیراقدا ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه، چاودێری دارایی عیراق ووردبینیان له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه و دوو ڕاپۆرتیان داوه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌چه‌ندین نوسراو و تێبینیان له‌سه‌ر لیسته‌كه داوه به حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه داوای زانیاری زیاتریان كردووه، له‌سه‌ر پاكتاوی 2004 تاوه‌كو 2022 داوای به‌ڵگه‌و تۆمار‌و داتایان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه به‌سێ نوسراوی فه‌رمی به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه.
باس لەوەش دەكات، له‌سه‌ر میزانیه‌ی موراجه‌عه‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2023 دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت داوای خشته‌كان و شیكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجیه‌كانی سێ مانگی كۆتایی 2023 ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵام ناداته‌وه (ئه‌مه‌ش ئه‌و سێ مانگه‌یه كه موچه نه‌دراوه)، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی عیراق دوو حساب بانكی به‌دینار و دۆلار بۆ هه‌رێم كردۆته‌وه له‌بانكی ناوه‌ندی تاوه‌كو داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی تێدا دابنرێت و ووردبینی بكرێت، به‌ڵام هیج بڕه پاره‌یه‌كی تێدا دانه‌نراوه".
ناوبراو دەشڵێت، له رۆژی 11ی (شوبات/2)ی 2024 پارێزه‌ری حكومه‌تی عیراق توندترین یاداشت ده‌دات به‌دادگای فیدڕاڵی تاوه‌كو قه‌ناعه‌ت به‌دادگای فیدڕاڵی بكات و مووچه به‌جیا له‌پشكی هه‌رێم نه‌دات، چه‌ندین ماده‌و بڕگه‌ی یاسایی ئاماژه‌پێكردووه كه هه‌رێم پابه‌ندی خۆی جێنه‌جێنه‌كردووه، به‌كورتی ده‌ڵێت حكومه‌تی عیراق به‌رپرسیار نیه له‌پێدانی مووچه به‌خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ربه‌خۆیی و جیا له پشكی هه‌رێم، بۆ ئه‌مه‌ش پشتی به‌ماده‌ی 121ی بڕگه‌ی دووه‌می ده‌ستور به‌ستووه".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق روونیشی كردووەتەوە، دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه له‌بڕیاره‌كه‌دا ده‌نوسێت، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵیه‌كان پێویسته زه‌مانه‌تی دادگه‌ری له‌دابه‌شكردنی داهاته‌كان بكه‌ن بۆ هه‌رێم و پارێزگاكان، دابه‌شكردنی سامانی وڵات پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مرۆڤ بوونی تاك بێت، به‌و مانایه‌ی پێویسته هه‌موو مرۆڤێك پێداویستییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دابینبكرێت له‌چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له‌كه‌رامه‌تی و ئینسانی بوونی، بێ به‌شكردن و برسیكردن بنه‌مای هه‌ستكردنه به‌سته‌م و چه‌وساندنه‌وه".
پ ح ع