عیراقی

مەشق و راهێنانی هێزە هاوبەشەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق كۆتاییهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەشق و راهێنانی هێزە هاوبەشەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق كۆتاییهات

مەودا میدیا

لە پاش سێ مانگ دواجار مەشق و راهێنانی هێزە هاوبەشەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق كۆتاییهات و رەوانەی بۆشاییە ئەمنییەكان دەكرێن.

سەرچاوەیەك لە ژووری هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق رایگەیاند، هێزە هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئەمڕۆ بەرەسمیی مەشق و راهێنانەكانیان كۆتاییپێهات، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی ناوەندیی مەشق و راهێنان دەمێننەوە، تا ئەوكاتەی شوێنیان بۆ ئامادە دەكرێت، دواتریش لە هەر جێگەیەك بۆشایی ئەمنیی هەبێت لەو جێگایانە جێگیر دەكرێن.
      
‎ئەو هێزە هاوبەشانە ئەركەكانیان لە قەزای خانەقینەوە دەستپێدەكات تا شەنگال، جگەلەوەش پۆستە سەربازییەكان بە یەكسانی لەنێوان نەتەوەی كورد و عەرەب دابەشكراوەو هیزەكانیش بەپێی پێویستیی بۆشاییە ئەمنییەكان دادەنرێن.

جێی ئاماژەیە، پێشتر وەفدێكی سەربازیی سوپای عیراق و پێشمەرگە بە هاوبەشیی سەردانی ئەو ناوچانەیانكرد لە سنووری پارێزگای كەركوك و شوێنی سەنگەرەكانیان دیاریكرد كە بڕیارە ئەو هێزە هاوبەشانەی تێدا جێگیر بكرێن.

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان