کوردستانی
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی جێگەی مەترسین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عیراق جێگەی مەترسین بۆسەر سەربەخۆیی قەوارەی هەرێمی كوردستان، چونكە پلانەكان كۆتاییان نەهاتووەو ئەگەری زۆرە پلانی تریشی بەدوادا بێت.
د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق باس لەوە دەكات، حكومەتی عیراق پلانەكانی بە لەسەرخۆیی دژی هەرێمی كوردستان جێبەجێ .دەكات و مەبەستی سەرەكیشی بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستانە
وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نیازە بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی دەربكات لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی و نیگەرانیی خۆی دەرببڕێت لە دەركردنی ئەو بڕیارانە كە بوونەتە مەترسیی بۆسەر سەربەخۆیی قەوارەی هەرێم.
ئ پ