کوردستانی
كۆمسیۆن لە ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەرچەندە هێشتا وادەكەی بە تەواوی دیارینەكراوە.
هیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارتە سیاسییەكان لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پێویستیمان بە كاتی پێویست هەیە بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بەڕێوە بچێت.
وتیشی، ئەو كاتەی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشنیازكراوە كە لەنێوان پێنج بۆ 10 ی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵە، كاتێكی گونجاوە.
لەلایەكی تریشەوە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەوەی لە 7-7-2024 وادەی یاساییان تەواو دەبێت، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنیش بكرێت بە مانگێك فریاناكەون ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە رابگەیەنن، بۆیە پێویستە پەرلەمانی عیراق وادەكەیان بۆ درێژبكاتەوە.
بڕیارە رۆژێك دوای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، كۆمیسیۆن بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستبكات بە وەرگرتنی ناوی ئەو لیست و لایەنانەی دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن و تائێستاش 38 حیزب و لایەن لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناویان هەیە و دەتوانن بۆ بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو داواكاریی پێشكەش بكەن.
ئ پ ٍ