کوردستانی

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ: كوردستان لای من پیرۆزە و خۆشم دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ: كوردستان لای من پیرۆزە و خۆشم دەوێت

مەودا میدیا-
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، پێشكەشكاری كەناڵی یو تیڤی عیراقی دەڵێت: من زیاتر لە هەر كوردێك پارێزگاریی لە كوردستان دەكەم و زۆریشم خۆشدەوێت، بەڵام كوردەكان قسەیەكی منیان بەهەڵە لێكداوەتەوە.

پێشكەشكارە عیراقییەكە لە دواین بەرنامەیدا وتی، ئاگام لێیە كە چی قسەوباسێك لەسەر قسەكەی من دروست بووە كاتێك لە بەرنامەكەی پێشوومدا وتم، هەرێمی كوردستانی پێشوو.

وتیشی، قسەكەی من زۆر بە هەڵە لێكدانەوەی بۆ كراوە، چونكە من ئەو قسەیەم لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان كردووە نەك دژی هەرێم، من لە هەر كوردێك زیاتر چاودێریی كوردستان دەكەم و خۆشم دەوێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو چاوەڕێی ئەوەی كردووە دادگای فیدراڵیی قسەكەی بەهەڵە لێكبدەنەوە نەك كوردەكان. 

باسی لەوەشكرد، ئەگەر مام جەلال كەركوك بە قودسی كوردستان بزانێت ئەوا من كوردستان بە قودسی عیراق دەزانم، چونكە زۆر دڵخۆشم بە نمونەی جوانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی زۆر باشم لەگەڵ كوردەكان هەیە و زۆر رێزی كورد دەگرم. 

ئ پ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان