کوردستانی
پلەكانی گەرما تا چوار پلە بەرز دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
بەشی كەشناسیی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزیكەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
هەروەها پێشبینیش دەكات، بۆ سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لە هەندێك ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرما بە نزیكەی چوار پلە بەراورد بە ئەمرۆ بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 17 سیلیزی
سلێمانی: 15 سیلیزی
دهۆك: 17 سیلیزی
زاخۆ: 17 سیلیزی
هەڵەبجە: 16 سیلیزی
كەركووك: 18 سیلیزی
سۆران: 16 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 سیلیزی
گەرمیان: 20 سیلیزی
ئ پ