کوردستانی

هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران لە مەرزی باشماخەوە رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران لە مەرزی باشماخەوە رادەگیرێت

مەودا میدیا-
بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە رادەگیرێت و تا رۆژی شەممە ناكرێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە كاتژمێر 12ی  ئەمشەوەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەكەوە رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەشكردووە، هاتوچۆكردن لە دەروازەكەوە تا كاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی شەممە 2ی ئاداری 2024 ناكرێتەوە و دوای ئەو ماوەیەش ئاسایی دەبێتەوە. 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە راگرتنەكە تەنها گەشتیارییە و هاتوچۆی بازرگانیی ئاساییە و ڕاناگیرێت. 
 
سبەینێ هەینی1ی ئادار هەڵبژاردنی خولی 12هەمینی پەرلەمان و خولی پێنجەمی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران بەڕێوەدەچێت. ٍ

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان