کوردستانی
بڕیاری راگرتنی هاتووچۆی گەشیاری و بازرگانی لە مەرزی باشماخ هەڵپسێردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری راگرتنی هاتووچۆی گهشتیاری و بازگانی لە مهرزی نێودهوڵهتی باشماخ، ههڵپسارد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29ی شوباتی 2024 لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ
ئەوەشی خستووەتەروو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە ئەو بڕیارەی پێشوو هەڵپەسێردراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت
ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ دەروازەكە رایگەیاندبوو، سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەكەینەوە لە بەرواری (2024/2/29) لە کاتژمێر (12:00)ی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی هاتووچۆی گەشتیاری رادەگیرێت تاوەکو بەرواری (2024/3/2) رۆژی شەممە کاتژمێر (7:00)بەیانی، بەڵام دواتر بڕیارەكە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڵپەسێردرا.
پ ح ع