عیراقی
نرخی گۆشتی سوور زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، ئاماژە دەكات بە هاوردەكردنی 17 هەزار سەر گوێرەكە بۆ عیراق، راشیدەگەیەنێت، بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە دابەزینی نرخی گۆشت بۆ ئاستێکی قبوڵکراو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، زیاد محمد بەڕێوەبەری گشتیی بەشی سامانی ئاژەڵان لە عیراق رایگەیاند، بڕی هاوردەکردنی ئاژەڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی عیراقییان راسپاردووە 17 هەزار سەر گوێرەکە لە وڵاتانی بەڕازیل و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا هاوردەی عیراق بکات.
راشیگەیاندووە، چونکە وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵداری و ڤێرتێرنەری رێگەیان داوە بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتانەوە کە ناسراون و ئاژەڵەکانیان شیاوی سودبینینن لە گۆشتەکانیان، ئەمەش بەردەوامی دەبێت و بەشدارییەکی بەرچاویشی دەبێت لە دابەزینی نرخی گۆشت بۆ ئاستێکی قبوڵکراو لە بازاڕەکانی عیراقدا.
لە ماوەکانی رابردوودا وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق باسی لەوەكرد كە دەستدەكەن بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی دەرەوە لەپێناو هەرزان كردنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا.
پ ح ع