کوردستانی
جەخت دەكرێتەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 29ی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.
لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستوری عیڕاق.
جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەرپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عیراق و کوردستان روو دەدەن، و لەهەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتییەکەیان بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.
پ ح ع