کوردستانی
ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان درێژدەكرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ كۆتا رۆژ بوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان و کۆمیسیۆنیش رایدەگەیەنێت، ماوەكەی درێژ ناکەینەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیار وایە ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان درێژ نەکرێتەوە.
لەبارەی درێژنەكردنەوەی ماوەكەشەوە وتی، چونكە كۆمیسیۆن پێویستی بە کاتە بۆ چاپکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی ئەو کەسانەی كە مامەڵەیان ئەنجام داوە.
بەپێی وتەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، سێ ملیۆن و 700 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تەنها دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن، چونكە ئەو كەسانە دەتوانن دەنگ بدەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە
پ ح ع