عیراقی

بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەوڵاتانی دەرەوە پێشێلی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەوڵاتانی دەرەوە پێشێلی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه

مەودا میدیا-

لەبارەی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی لە وڵاتانی دەرەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەك ئاراستەی وەزیری دەرەوەی عیراق دەكات كە رێگه‌ نه‌درێت په‌نابه‌رانی عيراق له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌زۆر بنێردرێنه‌وه.

دارا سێكانیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ‌نوسراوێك ئاراستەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق دەكات و تێیدا داوای رێگری كردن دەكات لەو هەنگاوەی وڵاتانی هەندەران كە پەنابەرانی عیراقی بەزۆر دەنێرنەوە.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا داوا ده‌كات، حكومه‌تی عيراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و رێگه‌ نه‌درێت په‌نابه‌رانی عيراق له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌زۆر بنێردرێنه‌وه‌، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤە.

 دارا سێكانیانی ئاشكراشی كردووە، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عيراق هه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات نابێت په‌نابه‌رانی عيراقی به‌زۆر بنێردرێنه‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ پێشێلی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان