کوردستانی

تۆمەتبارێك دوای دزی كردنی لە 10 ماركێت دەستگیر دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تۆمەتبارێك دوای دزی كردنی لە 10 ماركێت دەستگیر دەكرێت

مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە دزی لە 10 ماركێت كردووە و دەستیش بەسەر بەشێك لەوكەلوپەلانەدا گیراوە كە تۆمەتبار دزیوێتی، دەشڵێت، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 ڕاگیراوه‌ و دانی به‌ تاوانەكەیدا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كردووە، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند ماركێتێك سكاڵایان تۆماركرد كه‌ دزییان لێكراوه‌ و پاره‌ و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆریان لێدزراوه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات به‌هاوكاری نوسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.

ئەوەش هاتووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی تۆمه‌تبار دزیبووی، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه‌ به‌تۆمه‌تبار بووه‌ و تاوانه‌كانی پێ ئه‌نجامداوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەش رادەگەیەنێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ش، م، ع) له‌دایكبوی 1989 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 ڕاگیراوه‌ و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ دزی زیاتر له‌ 10 ماركێت كردووە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان