کوردستانی

شێڵتەر بۆ سەگەبێلانەكانی گەرمیان دروست دەكرێت و زەویشی بۆ دیاریكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێڵتەر بۆ سەگەبێلانەكانی گەرمیان دروست دەكرێت و زەویشی بۆ دیاریكراوە

مەودا میدیا-

به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت، رووبەری 6 دۆنم زەویمان لە سنوری قەزای كفری دیاریكردووە بۆ دروستكردنی شێڵتەرێكی تایبەت بۆ سەگەبێلانەكانی گەرمیان و لەئێستادا رێكارەكانی لە بواری جێبەجێكردندایە.

شادیه‌ حسێن، به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی گه‌رمیان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند، دوای ئەوەی نوسراومان بۆ هات سەبارەت بە داواكردنی زەوی بۆ دروستكردنی شێڵتەر بۆ داڵده‌دانی سەگەبێلانەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، ئێمەیش دەستمانكرد بە بەدواداچوون و زەویمان دیاریكرد.

لەبارەی دیاریكردنی زەوییەكەشەوە وتی، رووبەری 6 دۆنم زەوییە لە ناحیەی سەرقەڵا لە سنوری قەزای كفری و لە ئێستادا رێكارەكانی لە بواری جێبەجێكردندایە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای تەواوبوونی رێكارەكان،‌ راسته‌وخۆ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی بۆ وه‌رده‌گرین.

لە ماوەكانی رابردوودا، عه‌مید حسێن شێرزاد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی داڵده‌دانی سه‌گه‌ بێلانه‌كانی سنوری ئیدارەی گه‌رمیان باسی لەوەكرد، به‌مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ دروستكردنی شێڵته‌ر بۆ ئەو سەگانەی بەرەڵان و بوونەتە مایەی بێزاری خەڵك لە ناوچەكە، نوسراویان ئاراسته‌ی كشتوكاڵی گه‌رمیان كردووه‌.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان