کوردستانی
ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەپێناو خۆتۆماركردنی ئەوانەی تائێستا تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان ئەنجام نەداوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، پێنج رۆژی تری بۆ ماوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
جومانە غلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج رۆژی تر تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە.
وتیشی، ئەمەش لە پێناو تۆمارکردنی ناوی ئەوانەی پێشتر خۆیان تۆمارنەکردووە، هەروەها بۆ ئەوانەشی لەدایکبووی ساڵانی 2006 و پێشترن، تاوەكو بتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 29ی شوبات، كۆتا رۆژ بوو بۆ ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدان و پێشتریش كۆمیسیۆن رایگەیاند، ماوەكەی درێژ ناكەینەوە
پ ح ع