کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان جارێكی تر دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە جارێكی تر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بە تەواویی رادەوەستێت.
لە بڵاوكراوەیەكدا كە بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە هاتووە، بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆی ناو تونێلەكە تێكچووە بۆیە پێویستە جارێكی تر تونێلەكە دابخەنەوە بەمەبەستی چاككردنەوەی كەموكوڕییەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، جاری پێشوو كە تونێلەكە نۆژەنكرایەوە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر تونێلەكە داخرا، بەڵام بەهۆی كەمیی ماوەكەیەوە بەباشیی وشك نەبووەوە و دووبارە تێكچوویەوە، بۆیە جارێكی تر داوای داخستنی تونێلەكەیان لە ئیدارەی شار كردووە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.
باس لەوەشكراوە، رۆژی شەمە لە كاتژمێر 8 ی بەیانیەوە تا 8 بەیانی رۆژی یەك شەممە تونێَلەكە دادەخرێت و رێگا بە هیچ بارهەڵگرێكیش نادرێت شاخی بەرانان بەكار بهێنێت، بۆ ئۆتۆمبێلی بچووكیش دەتوانن سەر بەنداوی دەربەندیخان بەكاربهێنن.
ئ پ