کوردستانی
كەشناسی هەرێم كەشی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدی-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێبینییەكانی خۆی لە بارەی كەشی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێم بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لەم دوو رۆژەدا كەشی ناوچەكان ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كردووە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 1 تا 3 پله به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
راشیگەیاندووە، سبه‌ی شه‌ممه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌شی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
لەبارەی پلەی گەرمی ناوچەكانیشەوە بەم شێوەیە ئاماژەی پێدەدات، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 17
16 سلێمانی :
دهۆك : 17
زاخۆ : 18
هه‌ڵه‌بجه : 16
كه‌ركوك : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمه‌ران : 7
گه‌رمیان : 20
پ ح ع