عیراقی

بۆکردنەوەی ھەژمار تەنھا کار بە بانکە حکومییەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆکردنەوەی ھەژمار تەنھا کار بە بانکە حکومییەکان دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەبانكە حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی، هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت، و هەر هەژمارێكی تر كە لەبانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق باوەڕ‌پێكراو نییە.

مستەفا خەلیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ میدیا عیراقییەكان رایگەیاندووە: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت، ئەمەش بە پشت بەستن بە بڕ‌یارەكەی دادگای فیدراڵی.

وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە حكومەتی هەرێم لیستی ناو و ناونیشانی وەزیفی و بڕ‌ی مووچەی سەرجەم موچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بنێرێت.

 مستەفا خەلیل دەشڵێت، هەر هەژمارێكی تر كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق باوەڕ‌پێكراو نییە، بەشێوەیەک هەژماری من لای عیراق پرۆژەیەكی پشت پێبەستراو نییە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان