عیراقی
سەرۆك كۆمار لە پەیامێكدا پشتیوانی مامۆستایان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری عیراق پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایان دووپات دەكاتەوە و لەپەیامێكدا كە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانەوە، ئاڕاستەی مامۆستایانی كردووە، رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مافەکانی مامۆستا و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەکەی، بنەمای سەرەکین بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی نیشتمان.
لە پەیامێكیدا، د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عیراق دەڵێت، بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی کادرەکانی پەروەردە و فێرکردن دەکەین.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە رۆڵی گەورەی مامۆستا بەرزدەنرخێنین لە پەروەردەکردنی نەوەکان تا ببنە کەسانی کاریگەر و چالاك بۆ بوونیادنان و گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە.
راشیگەیاندووە، پشتیوانیکردنی مامۆستا و دابینکردنی مافەکانی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەکەی، بنەمای سەرەکین بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی نیشتمان.
پ ح ع