کوردستانی
دیسانەوە مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرن و داواكارییەكی جیاوازتریان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پشتیوانیكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، سبەینێ لە سلێمانی و هەڵەبجە، خۆپیشاندانێكی جەماوەری ئەنجام دەەین و داوا دەكەین مووچەكانمان بڕواتە سەر بانكە حكومییەكانی عیراق و هیچ فشارێك نەبێتە رێگر.
رێبوار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند، سبەینێ رۆژی شەممە كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لەبەردەم بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانێكی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانیكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەنجام دەدەین.
وتیشی، لە هەمانكاتدا لە پارێزگای هەڵەبجەش لەبەردەم فولكەی عومەری خاوەر خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و ئامانجمانە مووچەكانمان برواتە سەر بانكە حكومییەكانی عیراق و چیتر دووربین لەوەی ببینە قوربانی كێشە و ململانییە سیاسییەكان.
مامۆستا رێبوار باسی لەوەشكرد، ئاگادارین كە مەسروور بارزانی دەیەوێت بەشێوەی نێودەوڵەتی فشار درووستبكات و بابەتی دابەشكردنی مووچە لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا بمێنێتەوە، بۆیە ئێمە داوا دەكەین هیچ فشارێك نەبێتە هۆی رێگری كردن لە بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
لە رۆژی 21ی شوباتی 2024 دادگای باڵای فێدراڵی عیراق لە دانشتنێكیدا سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هةريَم بڕیاریدا بەوەی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمى كوردستان ھاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق بە نیشتمانيی بکرێت و پێویستە هەردوو حكومەت پابەندبن بە دابینكردنی مووچە.
پ ح ع