عیراقی

لەسەر بەگران فرۆشتنی نەوت بە خەڵكی كوردستان دادگای فیدراڵی دێتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر  بەگران فرۆشتنی نەوت بە  خەڵكی كوردستان دادگای فیدراڵی دێتە دەنگ

مەودا میدیا-

لەسەر تۆماركردنی سكاڵایەك كە دژی بڕیارێكی حكومەتەكەی سودانی تۆماركراوە، سەبارەت بە گران فرۆشتنی نەوت بە خەڵكی كوردستان، رۆژی دوو شەممە دادگای فیدرڵی عیراق دادەنیشێت و ئەو پرسە تاوتوێ دەكات.

سکاڵاکە لەلایەن پەرلەمانتاری کورد، نەهرۆ رەواندزی، جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق تۆمارکراوە لە دژی سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری نەوت و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، تێیدا داواکراوە ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵبوەشێندرێتەوە كەنرخی نەوتی ماڵان بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستان دەریکردووە.

لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، نرخی یەک لیتر نەوت لە 500 دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ 250 دینار و بڕیارەکە لە 1ی کانوونی یەکەمی 2023ەوە بۆ ماوەی چوار مانگ جێبەجێدەکرێت

 بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق، 4ی ئازاری 2024، ئەو سكاڵایە تاوتوێ دەكرێت.
 
بەپێی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی سكاڵاكە بریتییە لەوەی کە نرخی یەک لیتر نەوتی ماڵان بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستان بکرێتە 150 دینار لەبری 250 دینار.
 
ئەمە لە كاتێكدایە، لە پارێزگاکانی عیراق وەزارەتی نەوتی عیراق یەک لیتر نەوت بە 150 دینار دەداتە هاووڵاتییان، واتە یەک بەرمیل نەوتی 200 لیتری بە 30 هەزار دینارە، لە کاتێکدا هەمان بڕە نەوت بە 50 هەزار دینار دەفرۆشرێتە خەڵكی هەرێمی کوردستان.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە