کوردستانی

لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا-


بە مەبەستی ناردنی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک داوا لە وەزارەتەکان دەکات لیستی مووچەیمانگی شوبات ئامادە بکەن.

 لە نوسراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمیکوردستان کردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، لیستی مووچەی فەرمانبەرەکانیان ئامادە بکەن ورەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، هەڵدەستێت بە رەوانەکردنی لیستی سەرجەممووچەخۆران بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری عیراق، بە مەبەستی رەوانەکردنی پارەی مووچە بۆمانگی شوبات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan