کوردستانی

به‌رپرسێك داواى هه‌رزانكردنى نرخى كاڵا و خۆراك ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێك داواى هه‌رزانكردنى نرخى كاڵا و خۆراك ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌ له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى دارایی هاوڵاتییان و نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات بازرگانان نرخی کاڵا و خۆراک هەرزان بکەن.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند، له‌به‌ر هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی رەمەزان و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخى دارایی و گوزەرانی هاوڵاتییان، داواکارین لەتەواوی بازرگانان هەوڵبدەن نرخی کاڵاکانیان هەرزان بکەن، بەتایبەت کەرەستە خۆراکییەکان.

وتیشى، بازرگانان هەمیشە  رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هاوکاریکردنى  خه‌ڵكى. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، نزیکەى 10 هەزار بازرگان لەپارێزگاى سلێمانى پێناسى ژوورى بازرگانى و پیشەسازییان هەیە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان