کوردستانی
له‌م كاته‌دا بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسی، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ش لەناوچەكانمان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە و پلەی گەرمی بەرێژەی 3 تا 5 پلەی سەدی به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ھاتنی شەپۆلێكی مامناوەندی بارانبارین ده‌كات.
له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌م هه‌فته‌یه، ئاراس جبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاوى كردووه‌ته‌وه و ئاشكراى ده‌كات، ئەمڕۆ شەممە كەش لەناوچەكانمان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەی 3 تا 5 پلەی سەدی و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری كەم دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ ده‌بێت .
ده‌شڵێت، لەرۆژانی یەك شەممە و دووشەممە 3/3 و 4/3 ئاسمانی ناوچەكان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری حاڵەتێكی لاوازی بارانبارین دەبێت، رێژەی بارانەكە كەم دەبێت و ھەموو ناوچەیەكیش ناگرێتەوە، زیاتر بەشێوەی ھەرەمەكی لەھەندێ شوێن بارانی كورت خایان دەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت .
ئاراس جه‌بار، پێشبینییه‌كانى زیاتر ده‌خاته‌روو و باس له‌وه‌ده‌كات، لەكۆتایى ھەفتەی داھاتوو لەنێوان 7/3/2024 بۆ 11/3/2024 پێشبینی ھاتنی شەپۆلێكی مامناوەندی بارانبارین دەكرێت كە سەرچاوەی شەپۆلەكە دەریای ناوەراستە و ئەگەری رێژەیەكی باش و مامناوەندی باران دەكرێت لەو ماوەیەدا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەیەكی كەم .
پ ح ع