کوردستانی

خۆپیشاندانى مامۆستایان بۆ مه‌به‌ستێكى جیاوازتر به‌رێوه‌چوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانى مامۆستایان بۆ مه‌به‌ستێكى جیاوازتر به‌رێوه‌چوو

مه‌ودا میدیا-

به‌ مه‌به‌ستى پاڵپشتی كردن له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌، به‌شێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ پارێزگاكانى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌. 

له‌دواى ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق، بڕیاریدا به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رنى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن بانكه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى ئازارى 2024، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ پاڵپشتى و جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ خۆپیشاندانه‌كانیاندا به‌ چه‌ندین دروشمى جیاوازه‌وه‌ پشتیوانى خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگا دووپات كرده‌وه‌ و داوایانكرد، مووچەکانیان لە ناکۆکییە سیاسیەکان جیابکرێتەوە و هیچ فشارێك نه‌بێته‌ رێگر لەبەردەم دابەشکردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر مامۆستا رێبوار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى  بۆ مه‌ودا میدیا ڕایگه‌یاند، ئاگادارین مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ فشار دروست بكات بۆ رێگرى كردن له‌ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى و دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێم خۆیاندا بێت.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان