عیراقی

زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌ عیراقییه‌كان له‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌ عیراقییه‌كان له‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، له‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ى لقەکانى بانکى رەشید و رافیدەین له‌ هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێکارى کردنەوه‌ى لقه‌كان لاى حکومەتى هەرێمه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت.

بڕیار رەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى کردنەوەى لقەکانى بانکى رەشید و رافیدەین، وەک ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق نوسراوى لارینەبوونیان وەرگرتووە.

وتیشى، ئه‌و بانكانه‌ ئامادەن لقەکانیان لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان  بکەنەوە، و رێکارى کردنەوەكه‌شیان لاى حکومەتى هەرێمە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ لەسه‌ر فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویستە پەلە بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بەزووترین کات فه‌رمانبه‌ران هەژمارەکانیان بکەنەوە و سەرپشکیشن لەوەى له‌ ته‌واوى عیراق لە چى بانکێکدا ، هەژماره‌ بانکىیه‌كانیان دەکەنەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان