عیراقی

هۆشیار زێبارى: پێویستمان به‌ ئه‌مه‌ریكایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێبارى: پێویستمان به‌ ئه‌مه‌ریكایه‌

مه‌ودا میدیا-


به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت، پێمان وایە عیراق هێشتا پێویستی بە هێزەکانی ئەمه‌ریکایە.

هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتیی دیموكرایی كوردستان رایگه‌یاند " ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ئەو بابەتە جگە لە لایەنی سیاسی ، جۆرێک تۆڵە کردنەوەیه‌، نەک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان، بەڵکو بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەکانى ناو عیراق".

باسى له‌وه‌شكرد "عیراق هێشتا پێویستى به‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه‌، داواکارییەکان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، لە سه‌روى پرسی ئەمنی یان سەربازییە و هەوڵەکان لەو بارەوە زیادی کردووە".

له‌ ماوه‌ى رابردوو محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق چه‌ندینجار داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له‌ ناو خاكى عیراق كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراون".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان