کوردستانی

دارا سێكانیانى: هه‌رێم رووبه‌ڕووى شتى خراپ ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارا سێكانیانى: هه‌رێم رووبه‌ڕووى شتى خراپ ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ بۆ به‌غدا نه‌نێرێت ده‌بێت چاوه‌ڕێى شتى خراپتر بێت.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌و داواكارییانه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌ هه‌رێمى كردووه‌ پێویسته‌ پێوه‌ى پابه‌ندبێت  و واباشتره‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تى بیكات".

هه‌روه‌ها وتى "ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت و لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كات، به‌دڵنییایه‌وه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێى شتى خراپتر بكات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هیچ بوارێك بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و قورسیشه‌ بوترێت بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی جێبه‌جێ ناكات".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan