کوردستانی

عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

رابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌ كورد، وتيشى، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك وه‌ك ليست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین.

عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاند "بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو به‌رانبه‌ر به‌ كوردستان ده‌ریكردن، هه‌موویان تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بوون له‌ كورد".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ پێگه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن".

وتیشى "بێبه‌شكردنى پێكهاته‌كانى كارێكى باش نه‌بوو، مافى هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت یان نا هیچ جیاوازى نابێت، بزووتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك لیست دروست ناكات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan