کوردستانی
شاره‌وانى سلێمانى گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له باره‌ى سه‌یران و گه‌شتوگوزار، گه‌شتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بپارێزێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى هاتووه " لەکاتی سەردانیکردنتان بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە و شەقامی دەباشان و شەقامی بەرەو تونێلی پێشڕەو پێویستە پاشماوەی خۆڵ وخاشاک لە شوێنی تایبەت بەخۆی کۆبکەنەوە".
هه‌روه‌ها " لەناوچەگەشتیارییەکاندا سەلەی تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ بوونی هەیە و دەتوانن پاشماوەی خۆڵ وخاشاک لەوێدا دابنێن، فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەناوچە گەشتیاریەکان قەدەغەیە و بەسەرپێچی دادەنرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "بۆکەم کردنەوەی ئەرک و ماندوبوونی ژینگە پارێزان کەڕۆژانە بەسەرما و گەرما بەردەوامن لەکۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەشتەکەت بۆیە تەنها بە کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتەکەت لەناو کیسەیەکدا هاوکارمان به".
ع،ه