عیراقی

له‌م مانگه‌وه‌ پێشینه‌یه‌ك ده‌درێت به‌هاوڵاتییان و سوودیشى ناچێته‌سه‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م مانگه‌وه‌ پێشینه‌یه‌ك ده‌درێت به‌هاوڵاتییان و سوودیشى ناچێته‌سه‌ر

مه‌ودا میدیا-

به‌بێ زیادكردنى هیچ سوودێك، به‌بڕى 60 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینەی سندوقى نیشتەجێبوون ده‌درێت بە هاوڵاتییان و پێشینه‌كه‌ش له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، لەم مانگەوە دەست ده‌كه‌ن بە پێدانى پێشینەی سندوقى نیشتەجێبوون   به‌ هاوڵاتییان و بڕەکەشى دەگاتە 60 ملیۆن دینار، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌بێ زیادكردنى سووده‌ و له‌ ماوەى 15 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە.

راشیگه‌یاندووه‌، بۆ داواکاریى وەرگرتنى پێشینەکە لەماوەى سێ رۆژى راگەیاندنى پرۆسەکەدا دەبێت، ئه‌وه‌ش لە رێگەى ئەلیکترۆنى و  به‌پێى ئەو خشتەیەى کە بۆ سەرجەمى پارێزگاکان دیاریى دەکرێت.

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، ئەو هاوڵاتییانەشى کە بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون ناویان تۆمارکردووە لەو پڕۆژانەى نیشتەجێبوون  کە لەلایەن کۆمپانیاکانى وەزارەتەوە دروستدەکرێن، بڕى 100 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.

 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان