کوردستانی
راوچییانى ماسى سزا دهدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وادهى قهدهغهى راوكردنى ماسى دهستپێدهكات و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بۆ ماوهى 3 مانگ راوكردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و داواكارین لە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكان بن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتهوه و ئاشكراى دهكات، ساڵانەو لەسەرەتای مانگی سێ دا كە وەرزی زیادبوون و دانانی گەرای ماسیە، قەدەغەی راوی ماسی رادەگەیەندرێت، بۆ ئەمساڵیش بە پێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە رێكهوتى 5ى ئازارى 2024، قەدەغەی راوی ماسی دەستپێدەكات كە ماوەی زیاتر لە 3 مانگ دەخایەنێت و له رێكهوتى 16ى حوزهیرانى 2024 دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژه بهوهشدهكات، هەروەها جگە لەو بەروارەی دیاریكراوە راوكردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە بەبەكارهێنانی ژەهر و تەقەمەنی و تەزووی كارەبا، و داواكارین لە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكان بن و لە پێناو زیادبوونی سامانی ماسی، خۆیان بەدوور بگرن لە راوكردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك .
پ ح ع