کوردستانی

سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم  ئاماژه‌ به‌ نمه‌باران ده‌كات له‌ ناوچە شاخاوییەکان و ده‌ڵێت، سبه‌ینێ پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە

له‌باره‌ى پێشبینییه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەسەر ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە و ئەگەری پروشکە بارانیش لە ناوچەی جیا جیا هەیە.

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌، سبەی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

له‌باره‌ى پله‌كانى گه‌رماى ناوچه‌كانیش ئاشكراى ده‌كات، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 20

سلێمانی :18

دهۆک : 20

زاخۆ : 20

هەڵەبجە : 19

کەرکوک : 21

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 9

گەرمیان : 22

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان