کوردستانی

لەناحییەی رزگاری کچە خوێندکارێک بەدەمانچەکەی باوکی خۆی کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەناحییەی رزگاری کچە خوێندکارێک بەدەمانچەکەی باوکی خۆی کوشت

مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 3ی ئازاری 2024 لەناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە رووداوی فیشەک گیانی لەدەستدا و  پۆلیسی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت، کچەکە خوێندکارە و بە دەمانجەکەی باوکی خۆی کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لەناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، تەرمی کچێک بەناوی ( د - ا -ع ) لەدایکبووی 2010 هێنرایە پزشکی دادوەریی کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو  خوێندکارە و لەگەڵ دایکی لەماڵ بووە، بەیانی ئەمڕۆ بەدەمانچەکەی باوکی کەخانەنشینی پێشمەرگەیە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرهۆکار و چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس چونەتە شوێنی روداوەکە و دەست بەسەر دەمانچە و موبایل و ئایپاتی ناوبراودا گیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر  ھەینی 1ی ئازار، ھەر لە ناحییە رزگاری سەر بە قەزای کەلار گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ خۆی ھەڵواسی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەشی ھیچ کێشەیەکی نەبووبوو.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان