کوردستانی

تۆڕێكی گەورەی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆڕێكی گەورەی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

مه‌ودا میدیا-

تۆڕێكی گەورەی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر ده‌كرێن و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەره‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆڕه‌كه‌ پێكهاتوون لە 16 كەس و بڕی 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵیش دەستی بەسەردا گیراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە 3ی ئازاری 2024،  بڵاوى كرده‌وه‌، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە 16 کەس دەستگیربکرێن .

ئاشكراشى كردووه‌، لەم چالاکییەدا بڕی 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیراو ئەم تۆڕە بازرگانییەی کە هەڵوەشایەوە باندێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیيەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان