کوردستانی

كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ئاگادر ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ئاگادر ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاگاداری ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌نگده‌ر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆماری بایۆمێتریان ئەنجامداوە، سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ى ئازارى 2024، له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاويکرووه‌ته‌وه‌، ئەو کەسانەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی بایۆمێتریان لە ماوەی نێوان 22ی مانگی 3ی 2022 بۆ 20ى مانگی 9ی 2023 ئەنجامداوە کارتی بایۆمێترییەکانیان تەواو بووە.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، كه‌ ناوەندەکانی تۆمارکردن لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن بە رووی هاوڵاتیاندا.

له‌ ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری پێویستە ئەو کەسە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی یاخود رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراقی پێبێت.

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان