کوردستانی
له چى رۆژێكى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌گات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر رۆژێك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داتا و لیستى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت بۆ به‌غدا، راسته‌وخۆ رۆژى دواتر پاره‌كه بۆ دابه‌شكردنى مووچه ده‌نێردرێت.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له چاوه‌ڕوانى ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدان بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان و نازانن له چى رۆژێكدا پاره‌كه ده‌گاته هه‌رێم، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت، ئێمه ناتوانین به دیاریكراوى هیچ رۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا به‌ڵام دڵنیام هه‌ركات هه‌رێم داتا و لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت، رۆژى دووه‌م به‌غدا پاره‌كه ده‌نێرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا وتیشى، ئێستا تۆپه‌كه له ساحه‌ى هه‌رێمه و گیروكرفتى ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ستۆى هه‌رێمدایه، چونكه پێش هه‌فته‌یه‌ك وه‌زیرى دارایی عیراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ناردنى لیستى مووچه له هه‌رێمه‌وه پاره‌كه ره‌وانه ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم په‌له بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته، چونكه هه‌ر رۆژێك لیسته‌كه بنێرێت، رۆژى ناردنى پاره‌كه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه رۆژى دواتره.
ئه‌مه له كاتێكدایه، سێ رۆژ به‌سه‌ر مانگى شوباتدا تێپه‌ڕێوه و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هێشتا موچه‌ى ئه‌و مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، و له‌چاوه‌روانى ره‌وانه‌كردنى لیستى مووچه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رێم و ناردنى پاره‌ن له به‌غداوه تاوه‌كو مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
پ ح ع