کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێم رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى دیاریكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى هه‌رێم رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى دیاریكرد

مه‌ودا میدیا-

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى دیاریكرد و بڕیاریدا له‌ 10- 6 - 2024 هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

لە راگەیەندراوێکیدا سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڕیاریداوه‌ به‌ دیاریكردنى رۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەگوێرەى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ رۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان