ئابووری

له‌ سلێمانى یه‌ك كیلۆ گۆشت به‌ 12 هه‌زار دیناره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى یه‌ك كیلۆ گۆشت به‌ 12 هه‌زار دیناره‌

مه‌ودا میدیا-

قه‌سابخانه‌یه‌ك له‌ سلێمانى بڕیاریداوه‌ نرخى گۆشت هه‌رزان بكات و به‌هۆیه‌وه‌ رۆژانه‌ كڕیارێكى زۆر هه‌یه‌.

وه‌ستا شه‌وكه‌وت حاجى، قه‌ساب له‌ بازاڕى كانى با به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ئێستادا له‌بازاڕ نرخى گۆشتى سور به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌، خێزانى وا هه‌یه‌ ناتوانن بیكڕن ئه‌وه‌نده‌ نرخه‌كه‌ى گرانبووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌و گرانییه‌ى بازاڕ، ئێمه‌ گۆشتمان هه‌رزانكردووه‌ و یه‌ك كیلۆ گۆشتى ناسك و جوانى كوردى به‌ 12500 دیناره‌، قیمه‌ یه‌ك كیلۆ به‌ 15 هه‌زار دیناره‌، كڕیار هه‌رچى بوێت ئه‌وه‌ى پێده‌ده‌ین".

ئه‌و نرخه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئێستا له‌ بازاڕدا نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى سور له‌ نێوان 22 بۆ 23 هه‌زار دیناره‌ و به‌رده‌وامیش له‌ گرانبووندایه‌.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan