کوردستانی
ئه‌و حزبانه‌ى به‌نیازى هاوپه‌یمانین ئاگادارده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاویكرده‌وه، له دوو رۆژى داهاتوو ده‌رگاى دروستكردنى هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى عیراق هاتووه "بانگێشتی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوانەی دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بەشدار بن، ناوی خۆیان بۆ هاوپەیمانیی سیاسی بنووسن".
باس له‌وه‌شكراوه "له رۆژى پێنجى ئه‌م مانگه تا 14ى مانگ، ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانى دروستبكه‌ن، ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى وه‌ك رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكرد.
ع،ه