کوردستانی
هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه دووساڵى تر به‌رده‌وامده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه تا دوو ساڵى تر به‌رده‌وامده‌بن.
لیوا عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاریی لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند"ئەمریکا هاوکار و هەمانگی زۆرباشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوەو توانیویەتی لەڕێگه‌ی ئاسمانی‌و زەویەشەوە هاوکاریی بکات".
باسى له‌وه‌شكرد "لەئیستادا هاوکاریی‌و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپڕۆسەی راوێژکاریی‌و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە".
وتیشى " ئەوان درێغییان نەکردوە، دواتر رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، به‌گوێره‌ى ئەو رێککەوتننامەیەو ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هاوکاریی‌و کۆمەکەکان بەردەوامدەبێت تاکو ساڵی 2026".
ع،ه